|
بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر فه‌رهه‌نگی زاراوه‌ی زانستی، وا له خواره‌وه
پێشه‌کی چاپی ساڵی 2001 (بێجگه له هێماکان) دووباره ده‌که‌مه‌وه:
[[ئه‌م فه‌رهه‌نگه تایبه‌ته به زاره‌وه‌ی گشتی بابه‌ته‌كانی: بیركاری و
زینده‌وه‌رزانی و فیزبا و كیمیا. زاراوه كوردییه‌كان به گشتی ئه‌و زاراوانه‌ن
كه له كتێبی قوتابخانه‌كانی ناوه‌ندی و دواناوه‌ندیدا به‌كارهاتوون.
به هیوای ئه‌وه‌ی قوتابیانی زانكۆ، له سه‌ره‌تای خوێندنی وانه زانستیه‌كان
به زمانی ئینگلیزی، سوودی لێ وه‌ربگرن.
فه‌رهه‌نگه‌كه له دووبه‌ش پێكهاتووه:
به‌شی یه‌كه‌م (له ده‌سته چه‌په‌وه ده‌ست پێده‌كات): ئینگلیزی بۆ عه‌ره‌بی
بۆ كوردییه.
به‌شی دووه‌م (له ده‌سته ڕاسته‌وه ده‌ست پێده‌كات) : كوردی بۆ عه‌ره‌بی بۆ
ئینگلیزیه.
تێبینی: هێمای( *) له‌سه‌ر ئه‌و زاراوانه دانراوه که له لایه‌ن ( لیژنه‌ی
زاراوه زانستیه‌كان له كۆڕی زانیاری عێراق - به‌غدا) په‌سه‌ند کراوه."
سوپاس و پێ‌زانین
له ساڵی 1986دا مۆڵه‌تی له چاپدانی یه‌كه‌م ده‌ستنووسی ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌م له
وه‌زاره‌تی ڕاگه‌یاندن له به‌غدا به ژماره 44 به‌رواری 16/4/1986 وه‌رگرت و
ناردم بۆ ئه‌مانه‌تی ڕۆشنبیری له هه‌ولێر بۆ یارمه‌تی له چاپدانی. پاش چه‌ند
مانگێك، برای به‌ڕێزم كاك حمه نوری تۆفیق چوو بۆ هه‌ولێر بۆ سۆراخی
ڕه‌زامه‌ندیان، به‌ڵام ئه‌وان ده‌ستنووسه‌كه‌یان پێدا نارده‌وه به‌بیانووی
كه‌می بودجه‌ی ئه‌و ساڵه‌یان هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌ستنوسه‌كه‌م پیشانی
خوالێخۆشبوو مامۆستا عبدالله سه‌راج و برای به‌ڕێزم مامۆستا جه‌مال عه‌بدول دا،
هه‌ردووكیان چه‌ندین تێبینی و پێشنیاری به سوودیان بۆ نووسیم كه جێگه‌ی سوپاس
و پێزانینن.
له ساڵی 1999دا ده‌ستنووسی دووه‌می فه‌رهه‌نگه‌كه‌م ئاماده‌كرده‌وه‌و زاراوه
جیاوازه‌كانی كۆڕی زانیاری و چه‌ندین وێنه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌م بۆ زیاد كرد. پاش
تایپكردنی به كۆمپیوته‌ر، كۆپیم نارد بۆ چه‌ند دۆست و برایه‌ك، ئه‌وانیش
دڵسۆزانه، هه‌ریه‌كه‌و له بواری خۆیدا. به گه‌ڵاڵه‌ی فه‌رهه‌نگه‌كه‌دا
چوونه‌وه‌و چه‌ندین تێبینی و پێشنیاری پڕ سوودیان بۆ نووسیم كه‌له‌پاكنووسی
فه‌رهه‌نگه‌كه‌دا ڕه‌چاوم كردوون . زۆر سوپاسیان ده‌كه‌م و هیوادارم وێنه‌یان هه‌ر
زۆر بێت. ئه‌م لیسته‌ی خواره‌وه ناوی ئه‌و به‌ڕێزانه‌یه:
- مامۆستا ساڵح محه‌مه‌د ئه‌مین به زاراوه‌كانی بیركاریدا چۆته‌وه
- مامۆستا رۆوف جلال به زاراوه‌كانی زینده‌وه‌رزانی‌دا چۆته‌وه
- مامۆستا نه‌وزاد عمر محی ا‌لدین به زاروه‌كانی فیزیادا چۆته‌وه
- مامۆستا جلال عه‌لی به زاراوه‌كانی بیركاریدا چۆته‌وه
- كاك شه‌وكه‌ت ئیسماعیل چه‌ندین زاراوه‌ی هاوواتای پێشنیاركرد
- كاك محه‌مه‌د ئه‌مین حسین به شێوه‌ی ڕێنووس و داڕشتنی زاروه‌كاندا چۆته‌وه
سه‌رچاوه‌كان
1- A first Science Dictionary D.J.
Lucas, H.I. James and O.J. Simpson London 1976
2- المعجم العلمي المصور / إنجليزي - عربي / الدكتور أحمد رياض
تركي. القاهرة 1968
3- معجم المصطلحات العلمية و الفنية والهندسية / إنجليزي - عربي
/ أحمد شفبق الخطيب الطبعة السادسة. بيروت 1984
4- كتێبی بیركاری و زینده‌وه‌رزانی و فیزیا و كیمیایی قوتابخانه‌كانی
ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی (چاپه‌كانی پێش ساڵی 1986)
5- گۆڤاری په‌روه‌رده‌و زانست - ژماره 14 (ژماره‌ی تایبه‌ت بۆ زاره‌وه‌ی كتێبی
قوتابخانه‌كان)
6- زاراوه‌ی كوردی زانسته‌كان - لیژنه‌ی زاراوه زانستیه‌كان له كۆڕی زانیاری
عێراق - به‌غدا
نامیلكه‌ی یه‌كه‌م (فیزیا و كیمیا - 1989)، نامیلكه‌ی دووه‌م (فیزیا - 1992)
7- هه‌ندێ زاراوه‌ی زانستی / عه‌ره‌بی - كوردی / جه‌مال نه‌به‌ز هه‌ولێر 1960
8- فه‌رهه‌نگی زانیاری / عه‌ره‌بی - ئینگلیزی - كوردی / كمال جلال غریب
به‌رگی یه‌كه‌م (سلێمانی 1974) ، به‌رگی دووه‌م (به‌غدا 1979) ، به‌رگی سێیه‌م
(به‌غدا 1983)
9- فه‌رهه‌نگی زێوار / ئینگلیزی - عه‌ره‌بی - كوردی / جه‌مال عه‌بدول هه‌ولێر
1995
|